وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له كه‌مێك ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێ كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌مێنێته‌وه و سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی رۆڵی فه‌ره‌نسای كرد له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی پرسی چاره‌نووسی زیندانیانی داعشیان له عێراق تاوتوێ كردووه.
له به‌رامبه‌ردا ژان ئیڤ لۆدریان گوتی: ئێستا ئاماژه هه‌یه به‌وه‌ی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه له عێراق و سووریا، بۆیه نابێت ئێمه جددی نه‌بین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه هاوبه‌شه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، هه‌وڵێكی هاوبه‌شه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگین و ئامانجی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌م ئامانجه دوور بكه‌وینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی گفتوگۆ نییه، بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات، چونكه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق، به مانای پاراستنی ئاسایشی عێراقییه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته عێراق سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات، كه خۆی به‌دوور بگرێت له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
H.B