دوو داعش لە شارۆچکەی سلێمان بەگ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیر کران

ئەمڕۆ هەینی، 21ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوو تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی سلێمان بگ لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیر کران.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، دوو تیرۆرستەکە پێشتر پیلانیان دانا بوو، چەند تاقینەوەیەک و چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوورەکه بکەن، دوای ئەوەی دووانیان خۆی تەقاندەوە له دوو شەوی ڕابردوودا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەم دووانەش لە شارۆچکەی سلێمان بەگ دەستگیر کراون.