گه‌رمایه‌كی سوتێنه‌ر روو له ئه‌مەریكا ده‌كات
پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 32 پله‌ی سیلیزی
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
له رۆژی 18ی ته‌ممووز-ه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رمای توند روو له جیهان ده‌كات. به‌پێی كه‌شناسی له ئه‌مەریكاش 90%ی دانیشتوانی وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی ئه‌و پله گه‌رمییه تونده ده‌بنه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته سه‌روو 90 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (32 پله‌ی سیلیزی). به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوور له سه‌روو 110 پله‌وه (43 پله‌ی سیلیزی) ده‌بێت.
ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه له رۆژی 18ی ته‌ممووزه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن پێشبینی ده‌كرێت (بۆستن) و (نیویۆرك) له 90 پله به‌ره‌و ژوور بێت، به‌مه‌ش له18ی ته‌ممووزه‌وه 15-20 پله به‌رزده‌بێته‌وه به‌به‌راورد به رۆژانی پێشوو.
له رۆژانی داهاتوودا، پله‌ی گه‌رمی له هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی فلادلفیا و واشنتۆن ده‌گاته 100 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (38 پله‌ی سیلیزی)، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌ندێك ناوچه پله‌ی گه‌رمی سوتێنه‌ر پێشبینی ده‌كرێت.
له دالاس-ی ته‌كساس ماوه‌ی 20 رۆژه له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی گه‌رمی له 90 پله دانه‌به‌زیوه كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه ئه‌و ماوه درێژه پله‌ی گه‌رمی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
له بیتسبرگ پێده‌چێت له 19ی ته‌ممووزه‌وه پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌روو 95 پله (35 پله‌ی سیلیزی) دا بێت كه كه‌شناسی ده‌ڵێت له 25 ساڵی رابردوودا له‌و ناوچه‌یه پله‌ی گه‌رمی وا نه‌بووه.
وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شه‌كانی باشووری ئه‌مریكا له رۆژی 17ی ته‌مموزه‌وه پله‌ی گه‌رمی بگاته 110 پله (43 پله‌ی سیلیزی). خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌شناسی نیشتمانی ئامۆژگاری بۆ زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ویلایه‌تی ته‌كساس ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به درێژایی مانگی ته‌ممووز تۆمار ده‌كات كه ده‌شێت له رۆژی 18ی ته‌مموزه‌وه بگاته 116 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (47 پله‌ی سیلیزی).
واده‌بینرێت له كۆتایی هه‌فته‌دا شاری شیكاگۆ-ی ویلایه‌تی ئیلنۆیا گه‌رمایه‌كی توند رووی تێبكات. له رۆژی 19ی ته‌ممووز 10 پله‌ی گه‌رمی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌چێته 100 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی.
له رۆژانی 19ی ته‌ممووز به‌دواوه، له ویلایه‌ته‌كانی مه‌نیئاپلس و دیترۆیت پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته 90 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی. هه‌روه‌ها له سانت لویس، له رۆژانی 19 و 20 ی ته‌ممووز، پله‌ی گه‌رمی نزیكده‌بێته‌وه له 100 پله. كه‌شناسی ده‌ڵێت:"پێناچێت له مانگی ته‌ممووزی پله‌ی گه‌رمی له سانت لویز له 90 پله بێته خواره‌وه".
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری خۆرئاوای ئه‌مەریكا تۆمار ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده له فینیكس پله‌ی گه‌رمی له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا له 90 پله‌وه دابه‌زیوه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ماوه‌ی 11 رۆژی داهاتوودا پله‌ی گه‌رمی بچێته 110 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی.
پله‌ی گه‌رمی له باشووری كالیفۆرنیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات. له رۆژی 20ی ته‌ممووز ده‌چێته 121 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (50 پله‌ی سیلیزی). ته‌نانه‌ت شه‌ممه‌ی رابردوو پله‌ی گه‌رمی له دۆڵی مردن گه‌یشتووه‌ته 128 پله (53 پله‌ی سیلیزی)، كه پێده‌چێت ئه‌مه به‌رزترین پله بێت له‌و ناوچه‌یه تۆماركرابێت.
هه‌رچی ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوایه پله‌كانی گه‌رمی مامناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه له رۆژانی داهاتوودا. ته‌نیا ویلایه‌تی پۆرتلاند پله‌یه‌كی توندی گه‌رمی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
واشنگتۆن- سیاتل یه‌كێكه له‌و ویلایه‌تانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمی له 80 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (27 پله‌ی سیلیزی) -دا ده‌بینێته‌وه.
ته‌نیا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا نییه كه گه‌رما رویتێده‌كات، به‌ڵكو به‌ڕێوبه‌ری نیشتمانی زه‌ریا و ئه‌تمۆسفیر پێیوایه كه هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رمترین هاوین ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان.