نێچیرڤان بارزانی: گەلی کورد، بە پێکەوەژیان، دەتوانێت باشتر مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەوڕۆز لە دیاربەکر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکات. جەختیش دەکاتەوە، گەلی کورد، بە ئاشتی و پێکەوەژیان، دەتوانێت باشتر دەنگی خۆی بگەینێت و مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت.
هەینی 21ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەوڕۆز لە دیاربەکر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی هاووڵاتییانی هەر چوار پارچەی کوردستان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردووەتەوە تێیدا هاتووە، نەورۆزی ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە هیوایەک بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا هەیە، ئەو پرۆسەیەش دەرفەت و هەنگاوێکی مێژووییە و نابێت لە دەست بچێت. پێویستە هەمووان هەوڵ بدەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا پێشان داوە و جەختیشی کردووتەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە بۆ هەموو هاوکارییەک ئامادەن.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەشی داوە، گەلی کورد، بە ئاشتی و پێکەوەژیان، دەتوانێت باشتر دەنگی خۆی بگەینێت و مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت.
هەروەها بۆ ئەم هەوڵەش سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە و سەرجەم ئەو هێز و لایەنانە دەکات کە بۆ ئاشتی کاریان کردووە.
Ji bo şahiya Newrozê ya Amedê
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 21, 2025
Xuşk û birayên hêja,
Gelê xweştivî yê Amedê
Beşdarên bi rûmet yên şahiya Newrozê
Ji dil û can cejna we ya Newrozê û sersala we ya nû pîroz dikim. Newroz, ev cejna dîrokî ku nîşana vejîn, nûbûn, hêvî û umêdê ye, kultureke me ya hevpar e ku bi…