لەیلا زانا: دەبێت کورد خۆی هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتیی بدات

لەیلا زانا ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییە بۆیە داوا دەکات هەموویان دەست لەناو دەست لە ڕێگه‌ی دانوستانەوە چارەی کێشەکان بکەن، چونکە ئاشتیی بۆ هەموو کەسێکە.

هەینی 21ـی ئاداری 2025، لەیلا زانا، کەسایەتی سیاسیی باکووری کوردستان، لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد بە هێرۆ مەولوودی، نێردراوی کوردستان24ـی ڕایگەیاند: دەبێت کورد خۆی هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتیی بدات، کەس ناتوانێت ئاشتیی بۆ کورد بەدەست بهێنیت، بۆ ئەمەش دەبێت هەموومان باوڕەمان بە یەکتر هەبێت.

ئاماژەشی دا، کورد بە تەنیا پێویستی بە ئاشتیی نییە، بەڵکوو هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئاشتییە، بۆیە داو لە هەموویان دەکەین کە بەشدار بن لە پرۆسەی ئاشتیی بکەن، چونکە ئاشتی بۆ هەموو کەسێکە.

هەروەها هیوای خواست کە ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بێت و هەموویان دەست لەناو دەست لە ڕێگی دانوستانەوە چارەی کێشەکان بکەن.