داهاتی نانەوتی کەمترین ڕێژەی بودجەی عێراق پێک دەهێنێت
لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای دانیشتوان و نەبوونی سەرچاوەی داهاتی جێگره‌وه، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی داهاتووی دارایی عێراق لێ ده‌درێت. به‌جۆرێك پشتبه‌ستنی زۆر به نه‌وت له ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی کارەسات بەدوای خۆیدا ده‌هێنێت. پسپۆڕانی وزه‌ش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، تا ساڵی 2030 دانیشتوانی عێراق ده‌گاته 50 ملیۆن کەس، ئه‌وكات خواست له‌سه‌ر نەوت و کارەبا زیاتر دەبێت، به‌و پێیه‌ی ڕۆژانه نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل به‌رهه‌م دێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتی نەوت به بڕبڕەی پشتی بودجەی عێراق داده‌نرێت، لە ساڵی 2024 داهاتی هەناردەی نەوته‌كه‌ی نزیکەی 72 ملیار دۆلار بووه. هاوکات عێراق وەک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت زیاتر لە 90%ی داهاته‌كه‌ی لە هەناردەکردنی نەوته‌وه وه‌رده‌گرێت. به‌و پێیه‌ی ڕۆژانه نزیکەی 4.4 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، هەناردەکردنیشی لە نێوان 3.3 بۆ 3.7 ملیۆن بەرمیله لە ڕۆژێکدا، داهاته‌كه‌شی له‌ساڵی 2022 به 115 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه، به‌ڵام لەکاتی دابەزینی نرخی نەوت وڵات ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی لە ساڵی 2020دا ڕووی دا.