مه‌سرور بارزانی پێشوازی له لۆدریان كرد
له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان كرد و هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌مڕۆ له پیرمام، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق شه‌وی رابردوو گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
لۆدریان شه‌وی رابردوو، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوێنێ لۆدریان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی رۆڵی فه‌ره‌نسای كرد له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی پرسی چاره‌نووسی زیندانیانی داعشیان له عێراق تاوتوێكردووه.
له به‌رامبه‌ردا لۆدریان گوتی: ئێستا ئاماژه هه‌یه به‌وه‌ی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه له عێراق و سووریا، بۆیه نابێت ئێمه جددی نه‌بین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه هاوبه‌شه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، هه‌وڵێكی هاوبه‌شه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگین و ئامانجی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌م ئامانجه دوور بكه‌وینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی گفتوگۆ نییه، بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات، چونكه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق، به مانای پاراستنی ئاسایشی عێراقییه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته عێراق سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات، كه خۆی به‌دوور بگرێت له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیكرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، نێچیرڤان بارزانی و لۆدریان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا. له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: سه‌ردانی لۆدریان له كاتێكی هه‌ستیاره، كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته‌وه و ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئێمه گرنگه و نیشانه‌ی پشتیوانی فه‌ره‌نسایه. سووپاسی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین كه هه‌میشه له ته‌نگانه پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
گوتیشی: له 2017 فه‌ره‌نسا ئابڵوقه‌ی سیاسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی شكاند و سه‌رۆك ماكرۆن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو. له شه‌ڕی داعش، فه‌ره‌نسا پشتگیری و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ هه‌رێمی كوردستان. هێشتاش هه‌رێم و عێراق پێویستیان به هاوكاری فه‌ره‌نسایه.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی گوت: لۆدریان وه‌ك دۆستێكی كوردستان رۆڵێكی گرنگی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس گێڕاوه، چ وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و چ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، ژان ئیڤ لۆدریان گوتی: ئه‌مه هه‌شته‌م سه‌ردانی منه بۆ هه‌رێمی كوردستان و چوار جار وه‌ك وه‌زیری به‌رگری هاتووم و ئه‌مه چواره‌م جاریشه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌م و ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانمه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بكه‌م.
گوتیشی: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوسۆزییه. له رۆژانی داهاتوو پێداویستی پزیشكی ده‌به‌خشین به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له هه‌رێم هاتووم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
روونیشیكرده‌وه، له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ له بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ئه‌نجامدراوه و له رۆژانی داهاتووش یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و كۆمپانیاكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌مساڵ قوتابییه‌كی كورد كه باوكی شه‌هیدی ده‌ستی داعشه به‌كالۆریۆسی له فه‌ره‌نسا ته‌واو كرد و ئه‌مه دوا قوتابی نابێت.