دوو تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك دەستگیركران
تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی بكوژانی ئه‌و گه‌نجه‌ی راگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا كوژرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستی پێكرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاكه بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان و دەستگیركردنیان، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا گیرا، كە بەتۆمەتباران بووە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (پ ، ف ، ك) لە دایكبوی 1999 و (ر ،أ ، ف) لەدایكبووی 1990 دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
شەوی 16-7-2020، لە گەڕەكی هەواری شاری لە شاری سلێمانی بەهۆی روداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی (س ، م ،ع) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
H.B