پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

مامۆستا مەلا جەمیل عەلی کەسایەتیی ئاینی ناسراوی شاری هەولێر بوو

K24- هه‌ولێر:

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی، كه‌سایه‌تی ئاینی ناسراوی شاری هه‌ولێر ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی:

بۆ بنەماڵەی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی کەسایەتیی ئاینی ناسراوی شاری هەولێرم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/17

H.B