فیستیڤاڵی گوڵ و باڵندە لە هەولێر ساز دەکرێت

سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، فیستیڤاڵی گوڵ و باڵندە لە هەولێر ساز دەکرێت، هەماهەنگیکاری ڤیستیڤاڵەکەش دەڵێت: مەبەستمانە سەرنجی گەشتیاران ڕاکێشین و کەشێکی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ خەڵکی هەولێر و گەشتیارانیش دروست بکەین.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، شێرزاد جیهاد، هەماهەنگیکاری فیستیڤاڵی هەولێر بۆ گوڵ و باڵندە، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بۆ یەکەمجار فیستیڤاڵی گوڵ و باڵندە بە بەشداریی چەندین نەمامگەی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ ئەوانەی خاوەنی باڵندەی جوانین، لە پارکی شانەدەری هەولێر ساز دەکرێت.
هەماهەنگیکاری فیستیڤاڵی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد "یانەی وەرزشیی ئاسمانیی هەولێر، بە چەند چالاکییەک بەشداریی فیستیڤاڵەکە دەکەن، دەشڵێت: ئامانجمان لەو فیستیڤاڵە، ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران و برەودانی زیاترە بە کەرتی گەشتوگوزاری کوردستان.