پۆلیسی کەنەدا تەرمی شیلان شەهبازیان دۆزییەوە
پۆلیسی ویندزۆر لە کەنەدا، دۆزینەوەی تەرمی شیلان شەهبازیان دوای دوو مانگ لە ونبوونی، ڕاگەیاند.
پۆلیسی ویندزۆر ڕایگەیاند، تەرمی شیلان شەهبازی تەمەن 26 ساڵیان دۆزیوەتەوە کە پتر لە دوو مانگ بزر بوو، پۆلیس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە پشتڕاستی کردەوە "لێکۆڵەران گومان ناکەن هیچ تاوانکارییەک بەرانبەر شیلان کرا بێت."
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، شیلان شەهباز دواین جار، لە 4ـی کانوونی دووەم لە نزیک یەکتربڕی شەقامی هورۆن چێرش و ڕیڤەرساید درایڤ وێست، بینرا، هاوڕێکانیشی بەکچێکی زیرەک و ماندوو و میهرەبان وەسفیان کردووە.
کیم لام، خاوەنی جوانکاری کیمز نایلز ئەند سپا، کە شیلان نزیکەی ساڵێک کاری تێدا کردووە، دەڵێت "ئەو کەسێکی میهرەبان بوو، دڵخۆش بوو کە لە کەنەدا بوو، ژیانێکی نوێی لە کەنەدا دەست پێ کردبوو.
پۆلیسی ویندزۆر دەڵێت: هاوخەمی بنەماڵە و ئازیزانی خاتوو شەهبازیانین، داواکارین لەم کاتە سەختەدا ڕێز لە تایبەتمەندییان بگیرێت.