له هێرشێكی چه‌كداریدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله باڵای عێراقی كوژرا
4 سه‌ربازیش بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی چه‌كداریدا له باكووری به‌غدا، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به پله‌ی عه‌مید روكن كوژرا و 4 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكراشی كرد، "له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی "بن سینا"ی سه‌ر به قه‌زای تارمییه‌ی باكووری به‌غدا ئه‌نجامدرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ،له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا عه‌مید روكن عه‌لی حه‌مید غێدان، فه‌رمانده‌ی لیوای 59ی سوپای عێراقی كوژرا و 4 سه‌ربازیش بریندار بوون".
میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێرشه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
H.B