سبەینێ لیستی مووچه مانگی سێ دەبرێتە بهردهم تهیف سامی

سبەینێ لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبرێتە بەردەم وەزیری دارایی عێراق.
هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کرا، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق چوارشەممە و پێنج شەممە لە دەوام نەبوو، بۆیە سبەینێ لیستەکە دەبرێتە بەردەمی.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لیستی مووچە، وەک لیستی مانگی ڕابردووە و هیچ کێشەیەکی نییە.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، تیمی تەکنیکی وەزارەتمان، دوای ئەوەی سەردانی بەغدایان کرد، لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ خۆیاندا برد و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیان کرد.