فڕۆکەکانی تورکیا بناری چیای هەڵگوردیان بۆردومان کرد

ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریش له‌ شوێنه‌كه‌ سازكرابوو

K24- هه‌ولێر:

کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا کوێستانی (کونەکۆتر)یان لە بناری چیای هەڵگورد بۆردومانکرد.

کۆچەر و رەوەندەکان و گەشتیاران لە ناوچه‌كه‌ بە کوردستان24 ـیان راگەیاند، چوار جار لەسەر یەك فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی کوێستانەکەیان کرد.

وێڕای بوونی ژماەیەکی زۆری کۆچەر و رەوەند لە بناری چیای هەڵگورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك گەشتیاریش چونەتە ناوچەکە، هاوکات ئاهەنگێکی هاوسەرگیریش لە نزیك بۆردومانەکە بەڕێوەدەچێت.

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمۆبێلێکی پەکەکەش کەوتووه‌تە بەر بۆردومانەکە، كوردستان 24 په‌یوه‌ندی به‌ شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی سمیلانه‌وه‌ كرد، ئه‌ویش هه‌واڵی بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌، بەڵام بێئاگایی خۆی لە به‌ ئه‌مانج گرتنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی پەکەکە دەربڕی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بۆردوومانەکە زیانی گیانی لە ڕیزی خەڵکی سیڤیل لێ نەکوتووه‌تەوە و پارتی کرێکارانی کوردستانیش تائێستا هیچ زانیاریەکیان لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە.

H.B