سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد

 یەکشەممە، 23-03-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتيی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد