سەندیکای پزیشکانی عێراق: مۆڵەکان کراونەتەوە کەچی نۆڕینگەکان داخراون!
رەخنە لە بڕیارێکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی دەگرێت
K24 - هەولێر
سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێ به‌رامبه‌ر بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی نیشتمانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی نۆڕینگه و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان.
سه‌ندیكاكه ئاماژه‌ی بەوە داوه، به‌هۆی به‌ربڵاویی په‌تاكه، رۆژانه زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، كه‌چی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی چه‌ند بڕیارێكی بۆ سووككردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركردووه، له نێویاندا كردنه‌وه‌ی مۆڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، كه‌چی بڕیاریداوه نۆڕینگه تایبه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان تاوەکو 10 رۆژی دیكه به داخراوی بمێننه‌وه.
سه‌ندیكاكه لە راگەیەندراوەکەی دوێنێیدا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه گرتووه و ده‌ڵێ، به كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه بازرگانییه‌كان، جیا له‌وانیش له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر دروست ده‌بێت، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌یه.
بەگشتی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تاوەکو ئێستا: 88 هەزار و 171 کەس تووشی پەتاکە بوون، سێ هەزار و 616 کەسی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 56 هەزار و 495 چاکبوونەتەوە.
هـ.ر.