ئێران: به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌یكات، گفتوگۆ ناكرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پەیڕەوکردنی سیاسەتی فشارخستنە سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە هەڵەیە؛ دەشڵێت، تاوەکوو ئەو سیاستە نەگۆڕن دەست بە گفتوگۆ ناکەین.
یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌یكات، گفتوگۆ ناكرێت.
ئاماژەشی دا، بۆ ئەوەی دانوستانەکان لەبارەی پرسی ئەتۆمی دەست پێ بکەن، دەبێت ئەمەریکا سیاسەتی خۆی بەرانبەر ئێران بگۆرێت.
هەروەها گوتی: کە دەڵێین لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ ناکەین، لە سوود وەگرتن لە ئەزموونی ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمەریکا ئەو قسەیە دەکەین.
عراقچی ڕاشیگەیاند، ڕێککەوتنامەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئەو هەلومەرجەی ئێستا ناگونجێت، چونکە توانا ئەتۆمییەکانیان لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەتووە، بۆیە پێیوایە ئەو ڕێککەتنامەیە چیتر لەگەڵ بەرژەوەندی ئێران‌دا نییە، بەڵام دەکرێت وەکوو خاڵێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان وەگرین.
7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند "لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە."
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووه، ده‌رفه‌تێكی باشه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بێت "له هه‌ڕه‌شه نزیكتره."
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌ی نامه‌كه‌ن و به‌م زووانه به فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
لە ساڵی 2018، بە بڕیارێکی تاکلایەنەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریکا لە ڕێککەوتنامەکە کشایەوە، بەبیانووی ئەوەی ئێران پابەندی ڕێککەوتنامەکە نەبووە.