وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 49 کەس و گیان لەدەستدانی 75 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، هەزار و 997 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی دواین ئامار، تۆمارکردنی حاڵەتەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر کەمیکردووە کە 33 و 42 حاڵەتیان لێ تۆمارکراوە.
هەروەها، زۆرترین حاڵەت لە بەغدا، نەجەف، بەسرە، بابل، زیقار و میسان تۆمار کراون.
بەم ئامارە نوێیەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 90 هەزار و 220 کەس بەرزبووەوە.
لەو ژمارەیەش، 58 هەزار و 492 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 691 کەس گیانیان لەدەستداوە.