حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی: وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆنترۆڵی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كۆنترۆڵی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه؛ ده‌شلێت، تێكڕای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گاته 350 هه‌زار به‌رمیل.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕه‌تی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كۆنترۆڵی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی كردبێت.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی هه‌روه‌ها گوتی، پێشبینی ده‌كه‌ن تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه بگاته 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی 16 دۆلاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێكی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كردووه.
چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆ دەبێتەوە و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نەماوە.
نەهرۆ ڕواندزی، ئاماژەی بەوە کرد: تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەربڕیوە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی لێژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: کۆبوونەوەکەمان لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بوو، تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، هەفتەی داهاتووش لەگەڵ شاندەکە کۆ دەبینەوە.