تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری بەخاک سپێردرا

تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە گوندی خەردنی دەڤەری بارزان بەخاک سپێردرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 24-03-2025، تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری، هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، لە گوندی "خەردن" لە سنووری قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەخاک سپێردرا.
سەدان کەس لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە گوندی خەردن ئامادە بوون.
نزیکەی کاتژمێر 04:30ـی خولەکی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، 23-03-2025، حاجی میرخان دۆڵەمەری و شۆفێرەکەی، له ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد.
ڕووداوە هاتوچۆوەکە نزیک گوندی "دەربێستان"ـی سەر بە ناحیەی ڕۆڤیا، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی دهۆک – هەولێر ڕووی دا. ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە ستوونێکدا کێشابوو.
حاجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان دۆڵەمەری، لە ساڵی 1940 له گوندی خه‌ردنی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆری له دایك بووه. تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی 1945 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه.
حاجی میرخان، له 1ی ئایاری 1959 په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانە‌وه كردووه و له‌لای حسۆ میرخانی برای بووەته پێشمه‌رگه. له 7ی ته‌مووزی 1962 پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه، ساڵی 1966 له ده‌ڤه‌ری بادینان له چیای گاره سه‌رقۆڵ بووه. ساڵی 1968 ئامر به‌تالیۆنی 3ی هێزی ئاكرێ بووه، ساڵی 1970 تاوه‌كو به‌یاننامه‌ی 11ـی ئادار ئامر به‌تالیۆن بووه له‌هه‌مان هێز، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی لیژنەی ناوچه‌ی ئاكرێ بووه. ساڵی 1971 بووەتە یاریده‌ده‌ری فه‌وجی 9ی پاسه‌وانی سنوور له سنووری قه‌زای شێخان.
ساڵی (1967-1968) له چیای زاگرۆس له شاری هه‌مه‌دان خولی سه‌ربازی لە به‌كارهێنانی چه‌ك، به‌رگریكردن، هێرشبردن و قیادی بینیوه، له مانگی ئابی 1969 له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ و شێخان له شه‌ڕێكی سه‌ختدا چاوی بریندار بووه. ساڵی 1977 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌لایه‌ن ساواكی ئێران به بیانووی جموجۆڵی سیاسی زیندانی كراوه.
له کۆنگرەکانی 11 و 12 و 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامی كۆنگره بووه، له كۆنگره‌ی 13ی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه. لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە کراوەتە بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان بووە لە سۆران و خانەنیشینی ڕەت کردووەتەوە.
گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌رییدا، یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی كه له دوو به‌رگ پێك هاتووه و ساڵی 2021 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.