هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر بە یەکجاری گەڕایەوە هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ زاهیر عومەر کە ساڵانێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا وەک پەنابەر دەژیت، بە یەکجاری گەڕایەوە هەولێر و بەڵینیداوە لە شارەکەی خۆی درێژە بە کاری هونەری بدات.
دووشه‌ممه 24ـی ئاداری 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر كرد كه ماوه‌یه‌كه له تاراوگه ده‌ژی و ئێستا به یه‌كجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
له دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ر، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد کە میوانداری كردووه، گوتیشی: له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به‌به‌رنامه‌و پلانی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی مێژوویی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند زاهیر عومه‌ری كرد و دووپاتیكرده‌وه هونەرمەند ناوێكی دیاره و گۆرانییه‌كانی به‌ده‌م زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیكه‌كان ده‌وترێنه‌وه‌و خاوه‌نی گوێگر‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوه.
پارێزگاری هەولێر هیواشی خواست هونه‌رمه‌ند له هه‌ولێر ده‌ست به پلانی هونه‌ری تۆكمه بكات و درێژه به ناوبانگی خۆی بدات و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خۆڕسكی و ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری خۆی به‌رده‌وام بێت.
له دیداره‌كه‌دا بیر‌و ڕا له‌سه‌ر شێوازی نوێی جموجۆڵی هونه‌ریی ئاڵوگۆر كرا‌و پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی خۆی بۆ هونه‌رمه‌ند دووپاتكرده‌وه.