به ڤیدیۆ.. له ئه‌مه‌ریكا په‌لاماری ژنێكی دوو گیان ده‌درێت
له لایه‌ن چه‌ند ژن و پیاوێكه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ژنێكی دووگیان و منداڵه بچووكه‌كه‌ی له ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له لایه‌ن چه‌ند ژن و پیاوێكه‌وه په‌لامار دران.
وه‌ك له ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوو ژن په‌لاماری ژنێكی دوو گیان ده‌ده‌ن و قژی راده‌كێشن، له‌ولاوه گه‌نجێك به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه بازده‌دات و پێله‌قه‌یه‌ك ئه‌كێشێت به‌سه‌ر منداڵی ژنه‌كه‌دا، كه ره‌نگه ته‌مه‌نی له نێوان 5 بۆ 7 ساڵ بێت و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت پێله‌قه ئه‌كێشێت به سه‌ری ژنه دووگیانهكهدا، كه له تاو كۆرپه‌كه‌ی و منداڵه بچووكه‌كه‌ی شڵه‌ژاوه و نازانێت چی بكات.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه و تا ئێستا میدیای لۆكاڵی له ویلایه‌ته‌كه هۆكاری ئه‌و په‌لاماردانه و ناسنامه‌ی پهلاماردهرهكانیان ئاشكرا نه‌كردووه.