خاچی سوور: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بارەگاکەمان خاپور بووە

کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی بارەگاکانیان لە شوێنی ئامانجەکانی ئیسرائیل نزیکە، وێران بووە و بەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەخۆی بەسەر کارەکانیان لە کەرتی غەززەدا دەبێت.
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بارەگاکەیان لە ڕەفەح لە باشووری ئەو کەرتە خاپور بووە.
خاچی سوور ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی ئەوە بارەگاکانیان لە شوێنی ئامانجەکانی ئیسرائیل نزیک بووە وێران بووە، بەمەش کاریگەریەکی ڕاستەخۆی بەسەر کارەکانیان بۆ دابەشکردنی هاوکاری مرۆییەکانی کەرتی غەززە دەبێت.
لای خۆیەوە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بنکەی جنێف رایگەیاند، دەبێت بارەگاکانیان و کارەمەندەکانیان لە هەموو بارەدۆخێکدا پارێزراو بن، بۆ ئەوەی لە کارەکانیان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان پزیشکییەکان بەردەوام بن.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشت.
تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل له بەربەیانی ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، بۆ سەر کەرتی غەززە، 700 کەس گیانیان سپاردووە لە نێوانیاندا 400 ئافرەت و منداڵ هەنە.