پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمان و سبەی دەنگی لەسەر دەدرێت

شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕەزامەندی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمان.

دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانبی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی رۆژی سێشەمە.

شاخەوان عەبدولڵا دەڵێت:  بەو هەوڵە داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوومان بەنوێنەرو کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێ بەجێ کرا ، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت .