سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەدئال سانی، سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەیەکدا، جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەڕ، لە دەوحە لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەدئال سانی، سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئەلسوەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاکە ئامادە بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کرایەوە.