بۆچی تاوەکوو ئێستە هەڵەبجە بە فەرمی نەکراوەتە پارێزگا؟
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-03-2025، پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەخاتە دەنگدان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 ـەوە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ئاراستەی حکوومەتی عێراق کردووە، بەڵام بەردەوام بەربەستی بۆ درووست کراوە. ئێستا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە کەواتە پڕۆژەیاساکە گەڕانەوەی نییە و دەبێت بخرێتە دەنگدانەوە. لەم ڤیدیۆوۆڵەدا وردەکاری تەواو لەسەر هەڵەبجە و هەنگاوەکانی بە پارێزگابوونی دەخرێتە ڕوو.