زەریف لە بەغدا چووە شوێنی كوژرانی قاسم سولەیمانی
فوئاد حوسێن و زەریف ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
K24 – بەغدا
ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا چووە شوێنی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
دوای بەسەركردنەوەی شوێنی كوژرانی سولەیمانی، زەریف لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا و دۆخی ناوچەكەیان كرد.
پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و سه‌ردانیكردنی شوێنه ئایینییه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ره‌وشی هه‌رێمی ئارام بكرێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرن.
هاوكات سه‌ردانی شاندی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران تاووتوێ كراوه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا گوتی "له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و مێژووییمان هه‌یه و له شه‌ڕی داعش‌یش به روونی به‌دیار كه‌وت".
جەختی لەوەشكردەوە، ئه‌وان عێراقێكی به‌هێزیان ده‌وێت كه په‌یوه‌ندی به‌هێزی به هه‌موو لایه‌نێكه‌وه هه‌بێت، "پێشوازیش له رۆڵی عێراق ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و كه‌نداو".
گوتێشی: "په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه‌مان ده‌بێته هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هاوشانیان ده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه، وه‌ك چۆن به یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر بووینه‌وه، پێویستیشه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ پرسه‌كه".
راشیگەیاند: "سه‌ره‌ڕای دۆخی كۆرۆنا، به‌ڵام پێویسته په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بده‌ین، له سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بۆ تاران جه‌خت له په‌ره‌پێدانی زیاتر بازرگانی و ئابووری ده‌كه‌ینه‌وە. هه‌روه‌ها باشتره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له رووی جموجۆڵی ده‌ریایی و كه‌شتیوانیش هه‌بێت، پێمانوایه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندی باش و دۆستانه‌یه و هه‌ماهه‌نگی زیاتریش ده‌كه‌ین له باره‌ی ئه‌و كێشه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی هه‌ن و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه".
زه‌ریف گوتیشی: "شه‌هیدكردنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، گرفتی بۆ رووبه‌ڕووونه‌وه‌ی تیرۆر درووستكردووه".
لە كاتی گەیشتنی بۆ عێراق ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كرد و دواتر سەردانی شوێنی كوژرانی سولەیمانیان كرد.
لە 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا ھەر یەك لە قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند بەرپرس و چەكدارێكی دیكەی ئێران و حەشد، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.