سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بانگهێشتی کوردستان24 دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت:"یادکردنەوەی نەورۆز لە پەرلەمانی بەریتانیا، نموونەیەکە لە گرنگیدان بە کۆمەڵگەی کوردی لە پەرلەماندا.
لیندسی هۆیل، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا لە ماڵەکەی خۆیدا بانگهێشتی کوردستان24 کرد لەبارەی بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆیان کرد.
لیندسی هۆیل، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ کوردستان24 گوتی: پێم وایە یادکردنەوەی نەورۆز لە پەرلەمان و ئامادەبوونی کۆمەڵگەی کوردی لە بارەگای سەرۆکی پەرلەمان و ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی دەستپێکی بەهار کە لەلای کۆمەڵگەی کوردی زۆر گرنگە، نموونەیەکە لە گرنگیدان بە کۆمەڵگەی کوردی. دەشڵێت: بابەتەکە پەیوەندی بە ڕێزگرتنەوە هەیە، بۆیە ویستم ڕۆڵی خۆم ببینم بۆ دابینکردنی ئەو مافەیان.
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا گوتی: ئێمە دەبینین پەرلەمانتاری کورد لەنێو پەرلەمانی بەریتانیا هەن و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی کوردی و مێژووی ئەوان دەکەن.
گوتیشی: دەمانەوێت هەموو کۆمەڵگەکان بەیەکەوە کۆ بکەینەوە، ئەمە پەیوەستە بە دۆستایەتی و چۆنییەتی پاڵپشتی کردنمان لە یەکتری.
لیندسی هۆیل ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەمە ئەرکی پەرلەمانتارانە و دەبێت بە یەکەوە کار بکەن، بزانین چۆن لە داهاتوودا دەتوانین پێش بکەوین.
کوردستان24 بەڵێنی قاتێکی جلی کوردی بۆ نەورۆزی ساڵی داهاتوو بە سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا دا و سەرۆکی پەرلەمانیش بە بەخشندەیی وەسفی دیارییەکەی کرد.