رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت لە خولی ئینگلیزی یاریی بکاتەوە، ئەمەش دوای 11 ساڵ جێهێشتنی یانەی مانچێستەر یونایتد.

 تۆری" سپۆرت میدیا ست" ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە کەوا هێنانی کریستیانۆ رۆناڵدو بۆ ریزی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی یەکەم کاری پرۆژە نوێکەی یانەکە دەبێت ، تۆرەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە وا گرێبەستی رۆناڵدو لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ بۆ ماوە دوو ساڵ دەبێت، هەروەها تۆرەکە ئاماژەی بە نرخی گرێبەستەکە نەکردووە، لە کاتێکدا بە پێی مالپەری " ترانسفیر مارکێت " نرخی ئێستای رۆناڵدۆ 60 ملیۆن یۆرۆیە کە گرێبەستی دۆن لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە لە ساڵی 2022 کۆتایی دێت.

 کریستیانۆی تەمەن 35 ساڵ لە ساڵی 2004 بۆ 2009 بە درێسی مانچێستەر یونایتد یاری کردووە و نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە  و پاشان پەیوەندی ریاڵ مەدرید کرد و لە کۆتاییدا پەیوەندی بە ریزی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کرد .

ئا: سۆلین سلێمان