پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان هه‌ڵپه‌سێردرا

پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی هه‌ڵپه‌سێردرا و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بەبێ هۆکار دواخرا.
چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان2ـی ڕاگەیاند: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا و لیژنەی بەرگری و ناوخۆ پڕۆژەی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی هەڵگرت، چونکە لایەنە شیعییەکان لەنێو خۆیاندا ناکۆک و نا تەبان.
ڤیان سەبری گوتیشی: بڕیار بوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت، بەڵام دانیشتنەکەی ئەمشەو بەبێ هۆکار دواخرا.
بڕیاربوو ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاساییەک کۆ ببێتەوە لە سەرووی هەموویانەوە دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە دواخرا.
دیلان بارزان پەیامنێری کوردستان24ـی باسی له‌وه كرد، په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه تاوه‌كوو پرۆژه‌یاسایه‌كی خۆیان نه‌بێت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نابن.
پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، هیچ كۆبوونه‌وه و دانیشتنێكی په‌رله‌مان تاوه‌كوو پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ناچێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش تاوه‌كوو كاتێكی نادیار دواخرا.
