فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لازقییەیان بۆمباران کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری بەندەری سپی و شاری لازقییەی سووریایان بۆمباران کرد.
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر دەوروبەری بەندەری سپی و شاری لازقییە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی سووریا و چالاکوانانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە، شەش هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل پێگەکانی سوپای سووریایان لە لازقییە لە کەناراوەکانی سووریا بۆمباران کردووە.
ڕاشیگەیاند "هێرشەکان بۆ سەر دەوروبەری بەندەری سپی و بارەگای لیوای 110ـی دەریایی لە ناوچەی ڕاس شەمرە بووە."
سەرچاوە خۆجێییەکان لە لازقیە ڕایانگەیاندووە "ئەو هەڵمەتانە، بنکە دەریاییەکان و بەندەری سپی و کۆگاکانی چەک و شوێنە سەربازییەکانی بۆمباران کردووە."