شەممەی داهاتوو حکوومەتی نوێی سووریا ڕادەگەیەنرێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە، شەممەی داهاتوو حکوومەتی نوێی سووریا لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە ڕادەگەیەنرێت.

ژمارەیەک میدیای عەرەبی و ناوچەیی لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویان کردووەتەوە، دوای ڕاگەیاندنی دەستووری نوێ، بڕیارە شەممەی داهاتوو، 29-03-2025، کابینەی نوێی حکوومەتی سووریا ڕابگەیەنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی دەستووری ماوەی ڕاگوزەر لە سووریا نووسرایەوە و لایەن ئەحمەد شەرعەوە پەسەند کرا، وەزیرەکان لەلایەن ناوبراوەوە هەڵدەبژێردرن و ڕۆژی شەممەش کابینەی نوێی حکوومەت بەگوێرەی دەستووری قۆناغی ڕاگوزەر ڕادەگەیەنرێت.

بەگوێرەی دەستووری نوێ، قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژەی دەبێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment