سێناتی فەرەنسا بەڵێنی بەردەوامی پشتگیرییەکانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد دووپات کردەوە

سێناتۆری فەرەنسی، رێمی فێرۆ، بەرپرسی گرووپی کورد لە سێناتی فەرەنسا لەگەڵ شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی دووپاتی کردەوە، فەرەنسا لە پشتیوانییەکانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد بەردەوام دەبێت.

لە سێناتی فەرەنسا، سێناتۆر رێمی فێرۆ ، بەرپرسی گروپی کورد لە سێناتی فەرەنسا پێشوازی لە شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئۆفیسی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، شیفا بارزانی وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان گەلی کوردستان و حکوومەت و گەلی فەرەنسا، دەربارەی بەرنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیانی دیاسپۆرا لەژێر چەترێکی نیشتیمانی، بۆ پاراستنی کلتور و زمانی کوردی و هاندانی کوردستانییان بۆ تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگای وڵاتانی دیاسپۆرا و دوور کەوتنەوەیان لە هزری توند و تیژی و ماددەی هۆشبەر و پابەند بوون بە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ، کرد. 

شیفا بارزانی داوای بەردەوامی پشتگیرییەکانی فەرەنسای بۆ گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی کرد لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا.

لای خۆیەوە سێناتۆر رێمی فێرۆ بەڵێنیدا، لە سێنات بەردەوام هەوڵبدەن هاوکار و پاڵپشتی کوردستان و دۆزەڕەواکەی بکەن.