رێگە بە کاسیاس نادرێت بەشداری دوایین یاریی پۆرتۆ بکات
داواکەی ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێز ئیسپانی پێشووی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی رەتکرایەوە و ناتوانێت بەشداری دوایین یاریی ئەو یانەیە بکات.
دوای مسۆگەر کردنی نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی پۆرتوگاڵی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێک لە هاندەرانی یانەی پۆرتۆ هەڵمەتێکیان دەست پێکرد و داوایان لە کارگێری یانەکەیان کرد وەکو رێزگرتنێک بەرامبەر ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان، لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی یانەکەیان یاریی پێ بکەن و ئەویش ماڵئاوایی یەکجارەکی لە لاکێشەی کەسک بکات، بەڵام سێرخیۆ کۆنسێسائۆ راهێنەری ئەو یانەیە داواکەی رەتکردەوە و رایگەیاند باری تەندروستی کاسیاس رێگەمان پێنادات ئەو کارە مەترسیدارە بکەین و لە هەمان کاتدا ئەو یاریزانە گرێبەستەکەشی ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ یانەکەیان کۆتایی هاتووە.
کاسیاس دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆی جەڵتەی دڵ لەلایەن پزیشکەکانەوە رێگەی پێنەدرا بەشداری یارییەکان بکاتەوە، بەڵام ناوبراو بەو ئومێدە بوو کە دوایین یاریی پۆرتۆ بەشداری بکات و لەو یارییەدا ماڵئاوایی لە لاکێشەی کەسک بکات.