ئه‌مەریكا.. تووشبوون به شێرپه‌نجه ڕوو له هه‌ڵكشانه

له ساڵی ڕابردوو، لە ئەمەریکا سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یان وه‌رده‌گرت، كه له‌و ژماره‌یه زیاتر له 611 هه‌زاریان به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست داوە.
تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تاوه‌كو دێت ڕوو له هه‌ڵكشانه. له ئه‌مریكا کە ژماره‌ی دانیشتووانی 350 ملیۆن كه‌سه، له ساڵی ڕابردوو، سه‌رووی دوو ملیۆن كه‌س چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یان وه‌رده‌گرت كه له‌و ژماره‌یه زیاتر له 611 هه‌زاریان به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستداوه.
شێرپه‌نجه له‌نێو منداڵانیش ڕێژه‌كه‌ی به‌رزه، به شێوه‌یه‌ك ساڵانه نزیكه‌ی 15 هەزار منداڵ تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، كۆنگرێسی ئه‌مەریكا ده‌یان ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌لێكسانده‌ر ماركۆ، تووشبووی شێرپه‌نجه، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر گرنگه كه من له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌وره دراوم كه پێشتر چیرۆكی هاوشێوه‌یان هه‌بوو، بۆیه ئێمه یارمه‌تی یه‌كدی ده‌ده‌ین، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه منداڵان تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، شتێك نییه ئه‌و ڕاستییه بگۆڕێت، داواكارم پاره‌ی زیاتر ته‌رخان بكرێت بۆ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆئه‌وه‌ی منداڵانی وه‌ك من بتوانن زیندوو بمێنن.
لای خۆیەوە دینا شێروود، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان، گوتی: ئه‌م فێستیڤاڵه یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه، بۆ ئه‌وه‌ی بێن و وه‌ك یه‌ك ده‌نگ ده‌ربكه‌ون. ئێمه داوای پشتگیری له به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین و تا هاوکاری دارایی زیاتر بۆ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان دابین بکەن.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، له كۆنگرێس هه‌ر پێنج ساڵ جارێك بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ بۆ پرۆگرامه‌كانی ستار و سه‌نته‌ری (سی سی دی ئای) ته‌رخان ده‌كرێت، كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ری تووشبووانی شێرپه‌نجه و توێژینه‌وه. ئه‌مه جگه له بڕی 55 ملیار دۆلار بۆ هه‌ردوو په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی و په‌یمانگه‌ی شێرپه‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.