بوومەلەرزەکەی میانمار سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ڕۆژی هەینی، 28ـی ئاداری 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە لە ناوەڕاستی میانماریدا. لە بوومەلەرزەکەدا لانیکەم هەزار و 2 کەس گیانیان سپاردووە و دووهەزار و 376 کەسیش برینداربوون.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندان باڵەخانە و  ڕێگاوبان و خانوو داڕماون لە نایپیداوی پایتەختی ئەو وڵاتە، هاوکات دانیشتوانی چینیش هەستیان بە لەرزینەکە کردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمەریکی، ناوەندەکەی دەکەوێتە 16 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ساگاینگ بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای 12 خولەک لە یەکەم بوومەلەرزە، بوومەلەرزەیەکی دیکە لە میانمار ڕوویداوە بە پلەی 6.4 پلە.

هاوکات بەرپرسێکی میانمار ڕایگەیاند "لە دوای بوومەلەرزەکە یەکێک لە نەخۆشخانە سەرەکییەکانی نایپیداوی پایتەخت بووەتە "ناوچەی قوربانیی بەکۆمەڵ".

دەسەڵاتداری میانمار بانگەوازی بۆ هاوکاریی مرۆیی نێودەوڵەتی کرد و باری نائاسایی لە شەش ناوچە ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند "سیستەمی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی خۆی لە دوای بوومەلەرزەکەی بۆرما دەست پێکردووە، ئەمە جگە لەوەی سەنتەری لۆجستیکی خۆی لە دوبەی کۆکردۆتەوە بۆ ئامادەکاری بۆ چاودێریکردنی بریندارەکان.