لە گوندێکی سووریا 6 کەس بە دەستی چەند چەکدارێک کوژران

لە گوندی حەرف بنمرە لە لادێی بانیاس، لە پارێزگای تەرتووس، بەهۆی هێرشێکی گروپێکی چەکداری دەمامکدارەوە، شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، قوربانییەکان موختاری گوندەکە و هاووڵاتی مەدەنین، هێزەکانی ئاسایشی تەرتووسیش بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێن.

بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێرشەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی چەند خێزانێک، ئەمەش لەکاتێکدایە بانگەوازی ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی دیکە دەکرێت و ناوچەکە لەژێر هەڕەشەی چەکداراندایە.