له ره‌ققه دوو شه‌ڕڤان و شاره‌زایه‌كی فه‌ره‌نسی گیانیان له‌ده‌ستدا
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوو شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)و فه‌ره‌نسییه‌كی شاره‌زای بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، له سنووری ره‌ققه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
روانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له نزیك گوندی "مویلح"ی سه‌ر به ناحیه‌ی "جرنیه"ی خۆرئاوای پارێزگای ره‌ققه روویداوه و قوربانییه‌كان له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بوونه بۆ ناوچه‌ی "ته‌بقه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و مینه له سه‌ر رێگه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و تیمه دانرابوو.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.