ئەمەریکا هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

مێدیای حووسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوپای ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر سه‌نعا؛ هاوكات سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی حووسییه‌كان به ئامانج گیراوه.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، مێدیای حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ی حووسییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازیی دێلمی.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوای هێرشه‌كانیان، تاوه‌كوو كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌سه‌ر ئاسمانی سه‌نعادا ده‌سووڕێنه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، کەناڵی تەلەفزیۆنی "مەسیرە"ـی سەر بە حووسییەکان بڵاوی کردەوە، فڕۆکە ئەمەریکییەکان 13 هێرشی ئاسمانییان کرده سەر پارێزگای سەعدە و شارۆچکەی کیتاف، سالم و سەحەر و هەروەها شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیان گرته‌وه.
هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی گرووپی حووسییەکان دەست پێ‌کرد، میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە، له ئه‌نجامدا دەیان کەس کوژراون.