کۆشكی سپی: هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکان، ئێرانی لاواز کردووە
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: هێزەکانی ئەمەریکا نزیکەی 200 هێرشیان کردووتە سەر بنکە و حەشارگەی چەکدارانی حووسی، ئەمەش تواناکانی ئێرانی لەو ناوچەکە لاواز کردووە.
کاڕۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشە یەکلا کەرەوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکانی کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر لاوازکردنی توانا و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە.
گوتیشی: لە هێرشەکاندا ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامانی باڵا و کاریگەریی ئەو چەکدارانە کوژراون، جەختیشی کردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا تا ئەو کاتەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێننەوە، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
هەروەها دوێنێ دووشهممه 31ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا ڕایگهیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارە حووسییەکانی یەمەن چڕ دەکەنەوە و شهو و ڕۆژ لە بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگای چەکدارەکان بەردەوام دەبن؛ گوتیشی: حووسییهكان هێشتا ئازاره به ئێشهكهیان نە چەشتووە.