رووبار رەشید بە زاراوەی ماچۆ گۆرانی دەڵێت
یەكەمجارە ئافرەتێك بەم زارەوەیە گۆرانی دەڵێت
K24 - ھەولێر
رووبار ره‌شید کاکه‌یی، وه‌ک یه‌که‌م ئافره‌تی کاکه‌یی و یه‌که‌م که‌س گۆرانییه‌کی به زاراوه‌ی ماچۆ که تایبه‌ته به کاکه‌ییه‌کان تۆمارکرد.
گۆرانیه‌که باس له‌و کاره‌ساتانه ده‌کات که له ساڵی 2003وه به به‌رده‌وامی کاکه‌ییه‌کان به ده‌ستی گرووپه چهکدارەکان شه‌هید دەكرێن و حكومەتی عێراق بێده‌نگه و پارێزگاریان لێناكات.
رووبار بە كوردستان24ی گوت: "گۆرانیه‌که ئاوازی فلۆکلوری کاکهییە، شعرهکهیە له‌لایه‌ن یاسر عادل کاکه‌یی نووسراوه دابه‌شکردنی ده‌نگ و تۆمار کردنی ئاراس رهفعهتە".
ئاماژەی بەوەشدا: "به‌داخه‌وه چه‌ندینجار بە فه‌رمی داوامان له هێزه‌کانی عێراق کرد، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌شێک له کلیپی گۆرانیه‌که له قه‌برستانی عه‌لی سه‌رایی کاکه‌یی بگرین له شارۆچکه‌ی داقوق، که‌چی رێگریان لێ‌کردین ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم حکومه‌ت عێراق به‌م شێوه‌یه ده‌بێت مافی ئێمه‌ی کاکه‌یی بدات".
رووبار رەشیدا، گوتی: "سوپاسی هونه‌ر دیلۆن ده‌که‌م که وه‌ک خۆبه‌خش کاری ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌ی کلیپه‌که‌ی بۆ کردین، هه‌روه‌ها میوزک ژهنهکانیش کاکه‌یین و به‌خۆبه‌خشی کاریان تێدا کرد".


