سکرتێری گشتی ناتۆ: ئەمەریکا ھێزەکانی لە ئەورووپا ناکشێنێتەوە
دوای ئەوە سەرکردەکانی ئەورووپا لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەورووپا نیگەران بوون، سکرتێری گشتی ناتۆ دڵنیایی دا، کە ئەمەریکا ھێزەکانی لە ئەورووپا ناکشێنێتەوە.
چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، ڕایگەیاند، دڵنیایە کە ئەمەریکا لە هاوپەیمانی ناتۆ دەمێنێتەوە.
هەروەها گوتیشی: ڕاستە گفتوگۆی توند هەبووە، بەڵام ئەمەریکا چەندین جار دووپاتی کردووتەوە کە لە هاوپەیمانییەکە دەمێنێتەوە و پابەند دەبێت بە بڕگەی پێنجەمی هاوپەیمانەکە.
هاوکات، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی برۆکسل، بڕیار وایە سەرکردەکانی ناتۆ فشار لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بکەن کە ئەمەریکا بە هیچ شێوەییەک بیر لە کشانەوە لە هاوپەیمانەکە نە کەنەوە.
هەروەها بڕیاریشە دیبلۆماتکارەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوەکاندا وەردەکاری زیاتر لەبارەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ و کیێڤ هۆی کشانەوەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانەکە بخەنەڕوو.
کشانەوەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی ناتۆ، سەرکردەکانی ئەورووپا نیگەران کردبوو، بەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کەلێنێکی ئەمنی لە ئاسایشی ئەورووپا دروست دەکات لە بەرانبەر هەرەشەکانی ڕووسیا.
قسەکانی سکرتێری گشتی ناتۆ لەکاتێکدان، پێشتر باس لەوە دەکرا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت بەکشانەوەی هێزەکانیان لە هاوپەیمانی ناتۆ هەژموونی ئەمەریکا لە ئەورووپا کەم بکاتەوە.
هەوەها سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕاشیگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپا بەڵێنیان دا لەو ماوەی سێ مانگدا بە بڕی 21 ملیار 65 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا بکەن.
بڕیاریشە پێنجشەممە و هەینی لە برۆکسل لە بارەی دابینکردنی هاوکاری زیاتری ئۆکرانیا کۆببنەوە.