زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

گوتەبێژی وەزارتی ئەوقاف ڕایگەیاند: ناوی زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکەیان لە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.

چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی بە کوردستان24ـی گوت: دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، شەش هەزار و 22 فەرمانبەری وەزارەتمان، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، دەڵێت: سەرجەم ناوەکان بۆ وەزارەتی شارەوانی دەنێردرێت و لەوێدا دووبارە وردبینی بۆ دەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ قۆناغی تیروپشک.

لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. هەروەها بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment