سعوودیە: کردەوە شەڕانگێزییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ڕەت دەکەینەوە
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، ڕایگەیاند" کردەوە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل ڕەت دەکهینەوە و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکەین ڕێگە نەدات ئەو جۆرە هێرشانە بکاته سەر سووریا.
پێنچشەممە 3ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیهنراوێکدا سەرکۆنەی هێڕشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیلی كرد و ڕایگەیاند، بە توندی ههوڵەکانی 'ئیسرائیلی داگیرکەر' بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایشیی سووریا و کردهوە شەرانگێزییەکەی ڕەت دەکەینەوە.
دووپاتیشی کردووتەوە کە ئەو کردەوانهی ئیسرائیل پێشێلکاری یاسا نێودەڵەتییەکانە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکات ڕێگە بە ئیسرائیل نەدات ئەو هێرشانە بۆ سەر سووریا بکات.
شهوی چوارشەممە، 2ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان بۆمباران کردووە، لەوانەش ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە گەڕەکی مەساکن بەرەزە لە دیمەشق.
بە پێی ئاژانسەکەکانی هەواڵ، فڕۆکەکان تەنیا بۆمبارانی دیمەشقیان نەکردووە، بەڵکوو فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازییان لە حمسیش بۆمباران کردووە.