گەشتە ئاسمانییەکانی مۆسکۆ و تەلئەڤیڤ دەست پێ دەکاتەوە

ئیسرائیل دوای نزیکەی شەش مانگ گەشتە ئاسمانییەکەی لەگەڵ ڕووسیا دەست پێ دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە کۆتایی ساڵی 2024 بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەی ئازەربایجان گەشتەکان ڕاوستابوون. 

پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025، هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل  (El Al)  ڕایگەیاند، لە 1ـی ئایاری 2025، گەشتە ئاسامانییەکانیان بۆ مۆسکۆ دەست پێ دەکەنەوە، ئەمەش داوای ئەوە دێت کە کۆمپانیایەکە دڵنییایان دا ئاسمانی ئیسرائیل پارێزراوه‌.

هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل  (El Al)، ئاماژەشی داوە، هەفتانە حەفت گەشتی ئاسمانیان دەبێت، واتە لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە گەشتی ئاسمانی نێوان تەلئەڤیڤ و مۆسکۆ دەبێت.

کۆتا گەشتی ئاسمانی ئەو کۆمپانیایە بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 2024 دەگەڕێتەوە کاتێک فڕۆکەیەکی ئازەربایجانی لە ئاسمانی رووسیا لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتە تێکشکاو و بووە هۆی کوژرانی 38 کەس.

هەروەها بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپی سزای ئابوورییان بەسەر ڕووسیادا سەپاند، بەمەش مۆسکۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر 36 وڵات داخست کە 27ـیان وڵاتانی ئەورووپا بوون، بەڵام ئیسرائیل لە نێو لیستی وڵاته‌ قەدەغەکراوەکان نەبوو، ئەگەر چی هاوپەیمانێکی نزیکی ئەمەریکاشە.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووتەوە، نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس واتە 15٪ دانیشتووان لە ئیسرائیل بە ڕووسی قسە دەکەن یان ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان هەیە.