ترەمپ: بەهۆی سەپاندنی پێناسەی گورمرگییەوە 7 تریلیۆن دۆلار هاتووهتە ناو گهنجینهی ئەمەریکا
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی سەپاندنی پێناسەی گومرگی نزیکەی حەوت تریلیۆن دۆلار هاتووتە ئەمەریکا، کە ئەمەش بازاڕی وڵات دەبووژێنێتەوە.
پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لەبارەی بڕیاری سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر 180 وڵات بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، سوودمان لە بڕیاری سەپاندنی پێناسەی گومرگی بەسەر وڵاتان وەگرتووە و بەشێوەیک نزیکەی شەش بۆ حەوت ترلیۆن دۆلار هاتووهتە نێو بازاڕەکانی ئەمەریکا.
هەروەها ئاماژەشی دا، هەرگیز نەیبینوە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ڕێژە بەرزە بێتە نێو بازاڕی ئەمەریکا، کە ئەمەش بازاڕ و بۆرسەی وڵات دەبووژێنێتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: هەموو وڵاتان دەیانەوێت گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا بکەن،
دۆناڵد ترەمپ دووپاتیشی کردووە، چەندین ساڵە لەلایەن وڵاتانهوه بەکار دەهێنرێن و ئەمەریکا بە تەواوی لە بازرگانییەکی هەڵەدا بوو.