بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی: 10بازرگانی سەرپێچیکار دراونەتە دادگا

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر دەڵێت: لە سێ مانگی ئەمساڵ 10 بازرگانی سەرپێچیکار دراونەتە دادگا و 68 شوێنیش داخراون.

هەینی، 4ـی نیسانی 2025، هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە سێ مانگی ئەمساڵ ژمارەیەک شوێن داخراون و ژمارەیەکیش پێبژاردنیان بۆ کراوە، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا هەوڵەکانمان چڕترکرد و بەشەو و ڕۆژ فەرمانبەرانی ئێمە لەئەرک دابوون.

گوتیشی: لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ پێنج هەزار و 148 سەردانمان کردووە و 725شوێنیش پێبژاردنیان بۆ کراوە.

دەربارەی داخستنی شوێنەکان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، 68 شوێن داخراون و 154هەزار و 577 تۆن خواردنی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment