چین بە ڕێژەی 34% باجی گومرگی لەسەر کەلوپەلی ئەمەریکا زیاد کرد

وەزارەتی دارایی چین وەڵامی باجە گومرگییەکانی ئەمەریکای دایەوە و بڕیاریدا 34% باجی گومرگی لەسەر هەموو کەلوپەلێکی ئەمەریکا زیاد بکات و ڕاشیگەیاند، لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی سکاڵای لە دژی ئەمەریکا تۆمار دەکات.

وەزارەتی دارایی چین ئەمڕۆ هەینی 4ـی نیسانی 2025 ڕایگەیاند، هەر کەلوپەلێک لە ئەمەریکەوە هاوردە بکرێت 34% باجی زیاتری گومرگی لێوەر دەگیرێت.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، هەناردەکردنی حەوت کانزای دەگمەنی بۆ ئەمەریکا سنووردار کرد، لەوانە گادۆلینیۆم کە بە پێکهاتەیەکی کیمیایی سەرەکییە لە ئامێری وێنەگری موگناتیزی (MRI) لەگەڵ ماددەی ئیتریۆم کە لە تەکنەلۆژیای ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بەکار دەهێنرێت.

هەروەها چین لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی سکاڵای لە ئەمەریکا و لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی تۆمارکردووە.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ تروس نووسیویەتی: چین یارییەکی هەڵە دەکات، یارییەک کە لە تواناییدا نییە بیکات.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاندبوو، ئەم کارەی ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانی پشتگوێ خستووە کە ساڵانێکە لە ڕێگەی دانوستانە بازرگانیی فرەلایەنەوە دروست بووە.

ئاماژەیشی دابوو، چین بە توندی دژی ئەم هەنگاوە دەوەستێتەوە، هاوکات جەنگیی بازرگانی هیچ براوەیەکی نییە، چارەسەری ئەو کێشانەش تاکە بژاردەی.

شەممە 2ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بڕیارێکی ئیمزاکرد کە تێیدا باجی گومرگی بەسەر 180 وڵات سەپاند، لە نێوینادا چین کە بە ڕێژەی 34% باجی گومەگی بەسەر سەپاند، بەمەش لەگەڵ 20% باجی گومرگی کۆی گشتیی باجی گومرگی بۆ سەر چین گوشتە 54%.