خاچی سوور: زه‌وی به مینچێندراوی عێراق بارته‌قای ڕووبەری 300 هەزار یاریگای تۆپی پێیە

نێرده‌ی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، مین و پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕ له عێراق ڕووبه‌ری زیاتر له دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌گرێته‌وه؛ ده‌شڵێت، نزیكه‌ی هه‌شتا كه‌س له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ له عێراق گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، نێرده‌ی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق ئاشكرای كرد، مین و پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕ له عێراق ڕووبه‌ری دوو هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌گرێته‌وه، كه یه‌كسانه به نزیكه‌ی ڕووبه‌ری 300 هه‌زار یاریگای تۆپی پێ.
نێرده‌ی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 78 كه‌س له ماوه‌ی نێوان 2023 تاوه‌كوو 2024 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
نێرده‌ی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه، سێ هاووڵاتیی كه قوتابی بوونه له ئه‌بی خه‌سیب له پارێزگای به‌سره به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
نێرده‌ی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، تاوه‌كوو ئێستا مین و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی عێراق و كه‌رتی ئاوه‌دانی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری.