ئەمەریکا سیسته‌می پاتریۆت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازێتەوە

مێدیای ئه‌مه‌ریكی و كۆریای باشوور باس له ڕێككه‌وتنی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی (پاتریۆت) بە شێوەیەکی کاتی لە كۆریاوه بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، مێدیای ئه‌مه‌ریكی و كۆریای باشوور بڵاویان كرده‌وه، وڵاته‌كانیان ڕێككه‌وتوون سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی (پاتریۆت) بە شێوەیەکی کاتی لە كۆریاوه بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازنه‌وه.
مێدیای ئه‌مه‌ریكی و كۆریای باشوور ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ڕێككه‌وتنه‌كه له ئاداری ئه‌م ساڵ كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی (پاتریۆت)ـی جۆری (PAC-3)ـی بۆ ماوه‌ی مانگێك، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له كۆریای باشوور بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئاسیا بگوازرێته‌وه.
مێدیای ئه‌مه‌ریكی و كۆریای باشوور ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌سته به هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
له‌م باره‌وه، ئاژانسی "یونهاب"ـی كۆریای باشوور گوتوویه‌تی، ئه‌م جووڵه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك دڵه‌ڕاوكێی له لای كۆریای باشوور به‌رانبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دورست كردووه كه ڕه‌نگه په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تێكی نوێی بكات له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی.